پێشەوا هەورامانی: هیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە هەرێم بوونی نییە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" هێچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لە هەرێم بوونی نییە و هەواڵی ئەم گروپە لە یاسا دەرچوانە بێ بنەمان". 

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامەی راگەیەندراوی گروپە چەکدارەکانی عێراق، رایگەیاند" هیچ بارەگاو بنکەیەکی ئیسرائیل لەهەرێمدا بوونی نییە".

پێشەوا هەورامانی ئەم گروپانەی بە " لە یاسا دەرچوو" ناوزەد کرد، و وتی" ئەم هەواڵانەی ئەم گروپ و هێزە نایاساییانە بێ بنەمان و دورن لە ڕاستییەوەو هیچ بارەگاو بنکەیەکی ئیسرائیل لەهەرێمدا بوونی نییە، بەئامانجگرتنی هەولێر هەرجارەی بە بیانوێک تەنیا سەرلێشێواویی ئەم گروپانە دەردەخات و کارێکی ترسنۆکانە و تیرۆریستییە".

ئەم لێدوانەی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە وەڵامی گروپە ئیسلامییەکانی سەر بە ئێرانە کە ناوبەناو هەرێم تۆمەتبار دەکان بە هەبوونی دەزگای نافەرمی ئیسرائیلی لە هەرێم، وەک بەهانە هێنانەوە بۆ هێرشکردنە سەر هەرێم لەرووی سەربازی و سیاسییەوە، هەر دوینێ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویان کردەوە" لەدرێژەی هێرشەکانیاندا توانیویانە سەنتەرێکی سیخوڕی ئیسرائیل لە شاری هەولێر بکەنە ئامانج و جه‌ختیش له‌ به‌رده‌وامی هێرشەکانیان دەکەنەوە". 



PM:05:01:29/12/2023