تەرمی هاوڵاتییەک لە سنووری پارێزگای هەولێر دۆزرایەوە

تەرمی هاوڵاتییەک لە سنووری پارێزگای هەولێر دۆزراوەتەوە کە گولـلەی بەرکەوتووە.

ئەمڕۆ هەینی تەرمی پیاوێک لە نزیک ناحیەی دارەشەکران لە سنووری هەولێر لە نزیک گوندی خاڵوان دۆزرایەوە کە گولـلەی بەرکەوتووە، لەوبارەیەوە کامەران حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەشەکران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" کەسەکە کریستیانە و بە گولـلەی دەمانچە گیانی لەدەستداوە".

لەسەر رێگەیەکی سەرەکی و نزیک ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتییە خۆی کە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و دەمانچەیەکیش لە تەنیشتییەوە دۆزراوەتەوە".
 
کامەران حەسەن راشیگەیاند" لێكۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان و دادپزیشکی تەواو ببێت، روون دەبێتەوە، کە ئەو کەسە کوژراوە یاخود خۆی کوشتووە".
  
بەگوێرەی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو ٤٥٥ رووداوی کوشتنی ئەنقەست، بە هەڵە و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.



PM:05:42:29/12/2023