نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا دێت

ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرز بووە و گەیشتە ٧٧ دۆلارو٣١ سەنتە بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە٧٧ دۆلار و ١٧ سەنت بوو.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٧١ دۆلار و ٣٣ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧١ دۆلار و ٧٧ سەنت بوو.

گۆڕانکاری نرخی نەوت پەیوەندی بە چالاکبوونەوەی باری ئابوری ئەمریکا و خواستی ئەو وڵاتەیە لەسەر نەوت، هەرچەندە بەراورد بە مانگی رابردوو کە یەک بەرمیل برێنت لە سەروو ٨٠ دۆلار بوو.



AM:09:14:30/12/2023