هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سنووری عێراق و سوریا بۆردوومان دەکرێن

ئەمڕۆ شەممە، ٣٠ی کانووونی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ژمارەیەک هێرشیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ڕوانگەی سوریدا هاتووە" هێزەکانی ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشیان کردووەتە سەر گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە سوریا و ئەوەش لە کاردانەوەی ئەو هێرشانەی ئەو گروپانە دەیکەنە سەر بنکەو بارەگاکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا".

هەروەها هاتووە"  بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا ٩ هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر بارەگای گروپە چەکدارییەکان و هێرشەکان لەسەر سنووری عێراق سوریا لە ناوچەکانی ئەلبوکەمال ئەنجامدراوە و بارەگای ئەو گروپانە بە ئامانج گیراون کە هێرش دەکەنە سەر بنکەو بارەگاکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا".

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویشیکردووەتەوە" بەهۆی هێرشەکانەوە زیاتر لە ٢٠ چەکدار کوژراون و برینداربوون، کە چەکداری سوری و ئێرانیش لە ناو کوژراو و بریندارەکاندا هەیە".

ئەمە لە کاتێکدایە کە لەمماوەیەی رابڕدوودا هێزە ئیسلامییەکان چەندینجار هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە خاکی عێراق و سوریا.





AM:10:05:30/12/2023