بەهۆی دەمەقاڵێ سێ کەس لە پارێزگایەکی بەغدا دەبنە قوربانی

بەهۆی دەمەقاڵیوە لە نێوان چەند کەس سێ کەس لە ناوچەیەکی سەر بە بەغدا بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ ماڵپەڕە عیراقییەکان بڵاویانکردەوە" لە ناوچەی ئورفەلی سەر بە شاری سەدر لە بەغدا، دەمەقاڵێ لە نێوان چەند کەسێکدا ڕوویدا و پاشان پەرەیسەند بۆ بەکارهێنانی چەك، و لە ئەنجامدا کەسێک گولـلەی بەرکەوت و گیانی لەدەستدا و دووکەسیتریش بریندار بوون".

ئەوەشخراوەتەڕوو کە تا ئێستا زانیاریی لەسەر ناسنامەی کەسەکان نییە.

لەلایەکی دیکەشەوە تەرمێک لە ناوچەی سنەکی بەغدا دۆزرایەوە و تا ئێستا ناسنامەکەی نەزانراوە.


AM:09:42:31/12/2023