روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت" لە ماوەی ساڵی (٢٠٢٣)دا هەزار و ٣٦٠ كەس لە شەڕی ناوخۆی سوریادا كوژراون".
ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئەمڕۆ یەکشەممە له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه" له ماوه‌ی ساڵی (٢٠٢٣)دا چوار هه‌زار و ٣٦٠ كه‌س، بەهۆی شەڕی ناوخۆی سوریاوە كوژراون، لە کاتێکدا لە ساڵی (٢٠٢٢)دا ژمارەکە سێ هەزار و ٨٢٥ کەس بووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، قوربانییەکان لە ساڵی (٢٠٢٣)دا هه‌زار و ٨٨٩ كه‌سیان هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوون، هەروەها له‌و ژماره‌یه‌ش (٣٠٧) كه‌سیان خوار ته‌مه‌نی (١٨) ساڵ بوون، (٢٤١) كه‌سی دیکەشیان ژنانی سه‌رووی (١٨) ساڵ بوون.
لە ڕاپۆرتەکەی ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئەوەش هاتووە" بەشێک لە قوربانییەکان راسته‌وخۆ كوژراون، به‌شێكی دیكه‌شیان به‌هۆی پاشماوه‌ی مین، به‌شێكیان به ده‌ست داعش و تۆپبارانی رژێمی سوریا، بۆمبی چێندراو، ئه‌شكه‌نجه‌دان له زیندانه‌كان، بۆردومانی توركیا و چه‌ندین هۆكاری دیكه كراونه‌ته ئامانج".