"چارەنووسی سێ مووچەی کۆتایی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەران یەکلایی دەبێتەوە"

بڕیارە لەم مانگەدا شاندێکی لیژنەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و پرسی سێ مووچەی کۆتایی ساڵی ڕابردووش یەکلایی دەکرێتەوە.

موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" لەم هەفتەیەدا شاندێکی لیژنەی چاودێری دارایی عێراق سەردانی هەرێم دەکەن و چارەنووسی سێ مووچەی کۆتایی ساڵی ڕابردووش یەکلایی دەبێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەکەی دیوانى چاودێری دارایی عێراق لە سەردانەکەیان بۆ هەرێم ڕاپۆرتى وردبینى خۆى لەبارەى خەرجى‌ و داهاتى مانگەکانى تشرینى دووەم‌ و کانوونى یەکەمى ساڵی ڕابردوو ئامادە دەکات. 

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ئامادەکاری بکرێت تا یاسای بودجە هەموار بکرێتەوە، بەڵام دەبێت قەرزەکانی پێشووی هەرێم پاکتاو بکرێن.

حکومەتی (ماوە بۆدرێژکراوەی) هەرێم مووچەی مانگەکانی (١٠ و ١١ و ١٢)ی ساڵی (٢٠٢٣)ی مووچەخۆرانی نەداوە و چارەنووسی ئەو سێ مانگە تائێستا بە نادیاری ماوەتەوە.


AM:12:01:02/01/2024