شاندی هەرێم گەیشتنە بەغداد

کەمێک پێش ئێستا شاندی باڵای هەرێم گەیشتنە بەغدا و، بڕیارە پرسی مووچە و هەمواری یاسای بودجەی گشتی و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم تاوتوێ بکرێت. 

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کەمێک پێش ئێستا شاندی باڵای حکومەت گەیشتنە بەغدا و سبەینێ کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵ دەستپێدەکەن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بابەتی مووچەی فەرمانبەران و هەمواری یاسای بودجە و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم ئەو بابەتانەن کە لەسەر مێزی گفتوگۆ باسدەکرێن. 

دەشڵێت" حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دوای گەیشتنە بە چارەسەری کۆتایی لەسەر ئەم پرسانە".


PM:04:23:06/01/2024