لە گوندێکی سنووری دهۆک لەسەر کێشەی زەویوزار شەڕ دروست بوو، و سێ کەس بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤عەقید هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " کاتژمێر نزیکەی ١١ی بەیانی لە گوندی چەمتر لە ناحیەی مانگیشک لە شەڕی نێوان چەند هاونیشتمانییەکی هەمان گونددا، هاووڵاتییەکی ٤٠ ساڵ کوژرا و دوو گەنجی دیکەش بریندار بوون".
وتەبێژی پۆلیسی دهۆک راشیگەیاند" کێشەکە لەسەر زەویوزار بووە، و بکوژەکە بریندارە و بە برینداری هەڵاتووەتە شوێنێکی نادیار و فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، ناو و ناسنامەی دیارە و ئەگەر خۆی بەدەستەوە نەدات، بەزووترین کات دەستبەسەر دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشداوە کە لەدوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس، یەکسەر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، تەرمی کوژراوەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، دواتر بۆ دادپزیشکیی دهۆک گوازراوەتەوە.