بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە هەولێر کاسبکارێک دەستگیرکرا

ئەمڕۆ دووشەممە گەنجێک لە گردبوونەوەی کاسبکارانی هەولێر دژی کەمکردنەوەی نرخی نان و سەمون رەخنەی لە حکومەت گرت، لە ئێستادا لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوەدەستگیرکراوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ ئیدریس مەسعود کە پیشەی نانەوایە لەلایەن هێزێكی ئەمنی لە هەولێر دەستگیركرا و تائێستا چارەنووسی نادیارە.

ئیدریس مەسعود لە خۆپیشاندانێکی ئەمڕۆی هەولێر رەخنەی لە حکومەت گرت و ناڕەزایەتی لەسەر دۆخی گوزەرانی هاوڵاتییان و هەرزانکردنی نرخی نان و سەموون دەربری. 

بۆ بینینی ڤیدیۆیەکە کلیک لەم لینکە بکە

ئەمڕۆ کاسبکارانی پارێزگای هەولێر دژی هەرزانکردنی نرخی نان و سەمون گردبونەوە و ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و داوایان کرد پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکرێت. 


PM:10:41:08/01/2024