شەپۆلێكی لێزمە باران هەرێم دەگرێتە و هۆشداری لافاو دەدرێت

شارەزایەكی كەشناسی ئاماژە بەوە دەدات لە سبەینێوە تاوەكو یەك شەممەی داهاتوو پێشبینی هاتنی بڕێكی زۆری باران بارین دەكات و دەشڵێت" ئەگەری ڕوودانی لافاو هەیە''.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند'' هەندێ كاتی ڕۆژی پێنج شەممە و بەتایبەتی هەینی و شەممە تاوەكو ڕۆژی یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو پێشبینی بڕێكی زۆری دابارین دەكەم لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان''.

محەمەد کەمال وتیشی" ئەگەری هاتنی لافاویش هەیە بەتایبەتی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران و بەشێكی ناوەڕاست و باكوور و خۆرهەڵاتی گەرمیان''.

ئەو کەشناسە دەشڵێت" ئەگەری بارینی بەفر لەناوچە كوێستانی و شاخاوییەكان هەیە لەگەڵ ڕوودانی هەندێ موفاجەئات لە ڕۆژی هەینی یان شەممە لە كەشوهەوادا''.


PM:07:48:10/01/2024