ژنێکی خەڵکی شاری مێهرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی "بە دەستی کوڕەکەی خۆی کوژرا".
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویكردهوه" ژنێک لەلایەن کوڕەکەیەوە بەشێوەیەکی دڕندانە و بە بەکارهێنانی چەک کوژرا".
هەنگاو ڕاشیگەیاندووە" سەرچاوە خۆجێییەکان هۆکاری کوشتنی ئەو ژنەیان بۆ کێشەی خێزانی گەڕاندووەتەوە و ڕایانگەیاندوە کە کوڕەکەی گیرۆدەی ماددە هۆشبەرەکانە".
بەپێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەوە دوەمین ژنە کە لە سەرەتای ساڵی نوێوە لە پارێزگای ئیلام کوژراوە.