بنکەی سەربازی هێزەکانی تورکیا لە زلێکان ڕووبەڕووی هێرش بۆوە

ئەمشەو ١١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، بنکەی سەربازی هێزەکانی تورکیا لە زلێکان لە موسڵ ڕووبەڕوی هێرش بۆوە  کە ئەو بنکەیە لە دوای هەڵگرسانی شەڕی غەزەوە یەکەم جارە ڕووبەڕووی هێرش بێتەوە.

زۆربەی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر بنکەی زلێکان، تورکیا لایانگرانی پەکەکە تۆمەتبار دەکات، هەرچەندە بە پێی ئاماژەکان بێت باس لەوە دەکرێت ئەو موشەکانە لە لایەن چەند یەکەیەکی حەشدی شەعبییەوە ئەمجام دەدرێت.



PM:11:22:11/01/2024