رۆژهەڵاتی کوردستان.. سێ کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکان بوونە قوربانی

سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی برینداربوون.

بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی محەممەدڕەشیدپوورلە سنووری بانە و ئەکبەرڕازنەهانو دلاوەرفەرامەرزی، دوو کۆڵبەری خەڵکی پاوە لە سنووری نەوسوود، لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی برینداربوون.

هەنگاو ڕایگەیاندووە" ئێوارەی پێنجشەممە ئەکبەرڕازنەهانو دلاوەرفەرامەرزی، دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندی (تین)ی سەر بە شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی جێگیر لە سنووری نەوسوود بریندارکران".

 هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە کە ڕۆژی چوارشەممە، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی سەقز بە ناوی محەممەدڕەشیدپوورلە سنووری (کەندەسوور)ی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بریندارکرا.


ئەو سێ کۆڵبەرە بە سەختی بریندارکراون و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە تەندروستییەکانی شاری پاوە و بانەگواستراونەتەوە.

بە پێی ئامارەکانی هەنگاو لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٣٤١ کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٢٢ کەسیان تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵ بووە و ٨٧٪ ئەم کۆڵبەرانەش راستەوخۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە تەقەیان لێکراوە.

 



PM:02:43:12/01/2024