هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکی خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ سوریا و عێراق

هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکی خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە عێراق و سوریا بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژی داعش.

لە راپۆرتێکی کەناڵی( سی بی ئێسی) ی ئەمریکی ڕایگەیاند" هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکی لە ویلایەتی نیوجێرسییەوە  خۆیان ئامادە دەکەن بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە سوریا و عێراق".

لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەشکراوە کە ئەمە زۆرترین ژمارەی سەربازی ئەمریکییە کە لە دوای ٢٠٠٨ەوە بگوازرێنەوە بۆ عێراق و سوریا.

لە دەستپێکی هەڵگیرسانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە هێزەکانی  ئەمریکا لە سوریا و عێراق کەوتنە بەر شاڵاوی هێرشی ملیشیاکانی سەر بە ئێران و ١٣٠ هێرشیان کراوەتە سەر و ناردنی ئەم هێزانە بەشێکە لە بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.



PM:03:26:15/01/2024