براکەی پێشڕەو دەزیی: هیوادارم خوێنی براکەم بەفیڕۆ نەچێت و تۆڵەی شەهیدبوونی بکرێتەوە

براکەی پێشڕەو دەزەیی کە شەوی رابردوو لە هێرشی سوپای پاسداران بۆسەر ماڵەکەی گیانی لەدەستدا ئاماژە بەوەدەکات کە پێویستە رێگەچارەیەک بدۆزرێتەوە کە بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی چیتر هێرش نەکرێتەوە سەر خاکی هەرێمی کوردستان و دەڵێت" هیوادارم خوێنی براکەم بەفیڕۆ نەچێت و تۆڵەی شەهیدبوونی بکرێتەوە".

عەبدوڵڵا مەجید ئاغا، برای پێشڕەو دزەیی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە دوای بەخاک ئەسپاردنی تەرمی براکەی رایگەیاند" برام پێشڕەو تەنیا ناوی پێشڕەو نەبوو، بەڵکو پێشڕەو بوو لە بنیاتنانەوەی شارەکەی، پاڵپشتیکردنی پیشمەرگە و پاڵپشتی هەژاران، ئەمەش یەکێک بوو لەم هۆکارانەی کە دووژمنانی دڵتەنگ کردبوو".

وتیشی" داوادەکەم رێگەچارەیەک بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی چیتر هێرش نەکرێتەوە سەر خاکی هەرێمی کوردستان و رووداوی مووشکابارنکردنی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە و خەڵکانی دیکە نەبنە قوربانی".

عەبدوڵڵا مەجید ئاغا، راشیگەیاند" هیوادارم خوێنی براکەم بەفیڕۆ نەچێت و تۆڵەی شەهیدبوونی بکرێتەوە".

شەوی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەک ناوچە مەدەنییەکانی شاری هەولێری کردە ئامانج و بەو هۆیەوە (٥) هاوڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی و گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیتریش بە سەختی برینداربوون.



PM:06:48:16/01/2024