لە ئاکامی رووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس بوونە قوربانی

نزیک گوندی ئەلبوسەباح لەسنوری دوزخورماتوو رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیتریش بریندارن.

عەمید موئەیەد عەباس بەڕێوبەری هاتوچۆی دوزخورماتوو لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا لەکەرکوکەوە بەرەو ئاراستەی خورماتوو هاتووەو لەنزیک گوندی ئەلبوسەباح لەقەراخ شەقامەکە وەستاوە، بەشێک لە سەرنشینەکانی دابەزیوون، ئۆتۆمبێلی تۆیۆتاکە بەخێرایەکی زۆر هاتووە و خۆی کێشاوە بە هۆنداکە".

بەڕێوبەری هاتوچۆی دوزخورماتوو دەڵێت" شۆفێری تۆیۆتاکە و سەرنشینێکی گیانیان لەدەستداوە، دوو لەسەرنشینانی ناو هۆنداکە بەسەختی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراون".




PM:10:09:17/01/2024