بڕیارە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بزوتنەوەی گۆڕان لە گرتی زەرگەتەی شاری سلێمانی دووەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی خۆی ساز بکات.
ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەپێی بڕیار و ڕاسپاردەی کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕۆژی (٦/ ١/ ٢٠٢٤)، بزوتنەوەی گۆڕان دووەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی خۆی سازدەکات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆنفرانسەکە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە (٢٠و٢١ی ١ی ٢٠٢٤) لە ژێردروشمی (گۆڕان بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکان) لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.