تەندروستی جیهانی هۆشداری لەسەرهەڵدانی ڤایرۆسێکی نوێ دەدات

سەرۆکی رێكخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە وڵاتان دەكات ئامادەکاری بكەن بۆ رووبەڕووبوونەوی پەتایەکی نوێی جیهانی. 

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس سەرۆکی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کاتی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابوری جیهانی لە داڤۆسی سویسرا داوای لە وڵاتان کرد خۆیان بۆ روبەڕوبونەوەی پەتایەكی نوێ بە ناوی (X) ئامادەبكەن.

هەروەها جەختیشیكردەوە لەسەر گرنگی (توێژینەوە، پەرەپێدان، ژێرخانی بەهێزی تەندروستی و ئامادەسازی كارمەند و هێزی كار) دەتوانرێت رووبەڕوی نەخۆشییەكە ببنەوە.

وتیشی" لە پێناو رۆڵە و نەوەكانمان، پێویستە لەسەرمان جیهان بۆ ئایندە ئامادەبكەین". 


PM:03:31:18/01/2024