ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌ركوك ده‌ستڕێژی گوللـه له ژنێك كرا و ده‌ستبه‌جێ له شوێنی رووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاندووە" لە گەڕەکی سەرچناری پارێزگای کەرکوک، لە لایەن ماتۆڕسکیلێکەوە دەسترێژی گولـلە لە ژنێک کراوە و دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە".
تائێستا هۆکاری کوشتنەکەی دیار نییە و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر رووداوەکە دەستپێکردووە.
هەر ئەمڕۆ پیاوێک دوای چەند ڕۆژێک لە بێسەروشوێن بوونی، لە نزیک گوندی گۆرانی سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیری پارێزگای کەرکوک تەرمەکەی دۆزرایەوە.