دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، "له‌لایه‌ن میلیشیا له‌یاسا ده‌رچوه‌كانه‌وه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو ئاڕاسته‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له هه‌ولێر كرا، به‌ڵام تێكشكێندرا و خرایه‌خواره‌وه".
شەوی پێنج شەممە ١٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، دژه تیرۆری كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "كاتژمێر ١١:٦ دەقە، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كه له لایه‌ن میلیشیا له‌یاساده‌رچوه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كرابو، تێكشكێندراو خرایه خواره‌وه."
لە کاتێکدا هەر ئێوارەی پێنج شەممە دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، "له ژماره‌یه‌ك میدیا و كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن وا بڵاوكرایه‌وه گوایه به درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، لای خۆمانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م هه‌واڵه بێبنه‌ما و ناڕاسته و هیچ هێرشێك ڕوی نه‌داوه و هیچ درۆنێكیش نه‌خراوه‌ته خواره‌وه".
پێستریش گروپە چەکدارەکانی سەر بە "المقاومه الاسلامیه فی العراق" رایانگەیاند، لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبرێژکراوەوە هێرشیان کردوەتە سەر بنکەی هێزی هاوپەیمانان لە هەریر و له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.