به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ له‌ڕوداوێكی هاتوچۆدا له‌نزیك زانكۆی گه‌رمیان كه‌سێك كه‌وته ژێر ئۆتۆمبێله‌کەیه‌وه و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا".
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ هاتوچۆی گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه،" ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له‌جۆری مان به‌ئاڕاسته‌ی ناحیه‌ی باوه‌نور ڕۆیشتوه، دوای ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵ له‌ده‌ست ده‌دات له به‌رامبه‌ر زانكۆی گه‌رمیان خۆی ده‌كێشێت به‌ڕاگری قه‌راخ ڕێگاكه‌دا، به‌پێی زانیارییه‌سه‌ره‌تاییه‌كان به‌كاریگه‌ری ڕوداوه‌كه شۆفێره‌كه‌ی كه ئافره‌تێك بوه ده‌كه‌وێت و ئۆتۆمبێله‌كه ده‌یشێڵێت، به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه دانیشتوی گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانه و له‌دایكبوی ساڵی ١٩٨٩یه، له‌لایه‌ن تیمی هاتوچۆوه لێكۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌كه به‌رده‌وامه به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكار و چۆنییه‌تی ڕوداوه‌كه.