نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات

ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرز بووە و گەیشتە ٧٨ دۆلارو ٦٦ سەنتە بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و٤٨ سەنت بوو.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٧٣ دۆلار و ٤٣ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ٩٥ سەنت بوو.

گۆڕانکاری نرخی نەوت پەیوەندی بە چالاکبوونەوەی باری ئابوری ئەمریکا و خواستی ئەو وڵاتەیە لەسەر نەوت، هەرچەندە بەراورد بە مانگی رابردوو کە یەک بەرمیل برێنت لە سەروو ٨٠ دۆلار بوو.



AM:09:24:20/01/2024