وردەکاری دەستبەسەراگرتنی کۆماندۆ بەسەر سەنتەری ئێل بەگی جافدا

‌وێنە.. ئەرشیف

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە هێزێکی کۆماندۆ دەستدەگرن بەسەر سەنتەری ئێل بەگی جافدا کە لە شاری سلێمانی لە نزیک مزگەوتی عەلی کەمالە.

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " ئەو هێزەی کۆماندۆ کاتژمێر ٣ ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە چوونەتە سەر سەنتەرەکەو پاسەوان و کارمەندەکاندەکانیان دەرکردووەو ناردۆتەوە ماڵەوە.

لە میانەی ئەو بە دواداچوونەدا، ناکۆکییەک هەیە لە نێوان حامی حاجی خالید کە ئێستا سەنتەرەکەی بە دەستەوەیە لەگەڵ مەحمود سەنگاوی و عەدنانی حەمەی مینە لەسەر سازکردنی کۆنگرە.

هەرچی حامی حاجی خالیدە نایەوێت کۆنگرە سازبکرێت، بەرامبەر ئەو هەڵوێستەش مەحمود سەنگاوی و عەدنانی حەمەی مینە جەخت لەسەر سازکردنی کۆنگرە دەکەنەوە.

لەو بەدواداچوونەدا، ( سپی ) زانیوویەتی دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە کە حامیدی حاجی خالید بکرێتە راوێژکاری کۆمەڵایەتی سەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی و ناوبراو خۆشی پێیخۆشە ئەو پۆستە وەربگرێت.

سەنتەری ئێل بەگی جاف کە نوێنەرایەتی عەشرەتی گەورەی جاف لە باشوری کوردستان دەکات، مانگانە لەلایەن ئیدارەی گشتی یەکێتی یەوە ٣٠ ملیۆن دیناری بۆ خەرج دەکرێت. 



PM:05:32:21/01/2024