بەپەلە: داعش لەهەندێک شوێنی ناو شاری کوبانی پاشەکشە دەکەن

‌ئیدارەی کانتۆنی کوبانی
کەناڵی ئەلجەزیرەو تۆڕە کۆمەلایەتییەکانی تویتەر کە سەر بە (داعش)ن دان بەوەدا دەنێن کە لەچەند شوێنێک لەناو شاری کوبانی پاشەکشەیان کردووە.

هەرچەندە داعش و میدیا عەرەبییەکان باس لەوە دەکەن کە چەکدارای داعش لەژێر فشاری گورزی ئاسمانی فرۆکەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی پاشەکشەیان کردووە، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک یەپەگە باس لەوە دەکەن کە یەپەگە نەخشەیەکی زۆر وردو کاریگەری داناوە بۆ لێدانی چەکدارانی داعش لەناو شارەکەداو ئەمە هۆکاری سەرەکی پاشکەشەیانە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەپەگەوە بە سپی میدیای راگەیاند لەکاتێکدا هەموو جیهان لە تەقاندەنەوەو کاری خۆکوژیەکان و بۆمبە تەوقیتکراوەکانیان داعش دەترسن، بەڵام ئەم چەکە کاریگەرە شەرەڤانانی یەپەگە لەناو شاری کوبانیدا لەدژی داعش بەکاری هێنا.

سەرچاوەکەی سپی باسی لەوە کرد کە ٦ و ٧ ی تشرینی یەکەم یەگەپە بە تاکتیک لەهەندێک گەرەکی کوبانی پاشکەشەی کرد تا چەکدارانی داعش بچنە ناوی، پاش ئەوەی دەچنە ناو گەڕەکەکان لە دوورەوە چەندین بۆمب دەتەقێنرێنەوە بە چەکدارانی داعش دا و دەیانیان لێ دەکوژرێن کە پاش هەڵهاتنیان تەرمەکانیش جێ دەهێڵن.

سەرچاوەکەی یەپەگە باس لەوە دەکات کە زۆرجار چەکدارانی داعش بەتاکتیک راکێشراون تا بێنە نێو کۆڵانەکانی کوبانی و دوایی لەلایەنە شەرەڤانانەوە چواردەوریان گیراوەو بەدەیانیان لێکوشتوون.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت پاش شەڕێکی چەند رۆژەی قورس لە بەرزایی مەشتەنور، رۆژی ٦ ی تشرینی یەکەم یەپەگە پاشکەشەی کرد لە بەرزاییەکە وەک تاکتیکێک، دوایی چەکدارانی داعش بە لێشاو ڕژانە سەر بەرزاییەکەو دواتر لەلایەن فرۆکەکانی ئەمەریکاوە بۆردومانێکی خەست کران و بەدەیانیان لێ کوژراو داعش ناچار بوو پاشەکشە لەو بەرزاییە بکەن کە ٢ کم درێژە.

سەرچاوەکەی سپی باسی لەوە کرد کە رۆژی ٧ ی تشرینی یەکەم بەرزایی مشتەنور بەتەواوی کەوتەوە دەست شەڕەڤانانی یەپەگە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کرد کە لە ٧ ی تشرینی یەکەمەوە هاوسەنگی هێز بە قازانجی یەپەگەدا شکاوەتەوە هەرچەندە هێشتا شەڕی زۆر قورس ماوە. 



PM:01:26:08/10/2014