ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" له ماوەی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا (١٠) تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکراون".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی سلێمانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویکردەوە" هێزەکانیان بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژانی ١٨ تا ٢٢ی ئه‌م مانگه، توانیویانه له سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن و دروستکردنی پشێووی و ئاژاوەگێڕی (١٠) کەسیان دەستگیرکردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا دەستگیراوه بەسەر سەرجەم ئەو چەکە بێ مۆڵەتانەی بەکارهێنرابوون، هەروەها ئەو کەسانەش بە ماددەکانی (٤١٣ و ٣٤٢ و ٤٩٥) لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دۆسیەکانیان رادەستی یاسا کراون.