وەزارەتی دارایی ٢١ بڕیاری نوێی لەبارەی پاداشت و خەرجی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گشتاندنی دارایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٤ تایبەت بە خەرجی و داهاتی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ٢٠ بڕیاری لەبارەی پاداشت و خەرجی دەرکرد، بە مەبەستی چۆنیەتی خەرجکردن بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکان لە وەزارەت و دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بە پێی گشتاندنەکە بڕیاری ڕاگرتنی سەرجەم پاداشت و هاوکارییەکانی جگە لە بەخشینی بەردەستی وەزیرەکان ڕاگیران.

ئەوەش هاتووە کە هەر پڕۆژەیەك لە چوارچێوەی بودجەی ئاساییدا جێبەجێ بکرێت، وەكو خواردن و پاککردنەوە و خاوێنکردنەوەی شار و شارۆچکەکەن، دەبێت ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی بۆ وەربگیرێت.

 دەقی گشتاندنەکەیە:


PM:02:40:24/01/2024