بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا کەمێک پێش ئێستا شەڕە تەقە لەچیای ئامێدی لەسنوری پارێزگای دهۆک لە نێوان هێزه‌كانی پێشمەرگە و گەریلاکانی په‌كه‌كه ڕویداوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، پەیامنێری سپی ڕایگەیاند: "شەڕەکە بۆماوەی چارەکێک بووە ودواتر شەڕەکە وەستاوە، دوای شەڕەکە هێزەکانی پێشمەرگە بڵاوەیان پێکراوە ودواتر بارودۆخ ئارام بۆتەوە و هیچ دەنگی تەقەیەک نەبیستراوەتەوە".
میدیای نزیك له‌پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بڵاویكرده‌وه، "کەمێک پێش ئێستا لەچیای ئامێدی لەسنوری پارێزگای دهۆک هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، هێرشیانکردەسەر گەریلاکانی په‌كه‌كه".
ئاشكرشیكردوه،هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌مینیان بۆ گەریلاکانی په‌كه‌كه داناوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك گەریلا برینداربونه‌و تائێستاش ئاڵۆزی لەناوچەکەدا هەیە.
تاوەکو ئێستا هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی لەسەر ئەو پێکدادانە نییە .