مەحسون قرمزیگول ئەمەی بۆ كوبانی نوسیوە

رووداو

هونەرمەندی كوردی توركیا مەحسون قرمزیگول لە لاپەری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پشتگیری لە كۆبانێ دەكات.
مەحسون لە تویتێكدا رایگەیاندووە، "ساڵانێكی زۆر پێش ئێستا خەڵكی كورد لە هەڵەبجە بەدەستی سەدام حوسێن قەتڵوعام كران،  ئەوەتا ئێستا لە بەردەم هەموو دونیا كۆبانێش هەمان كارەساتی بە دەستی تیرۆرستان دێنە كوشتن و كەسیش دەنگی نایەت".
مەحسون قرمزیگول یەكەم هونەرمەندی توركی بە رەگەز كوردە، كە پشتگیری لە گەلی كورد لە كۆبانێ دەكات.



PM:02:00:08/10/2014