وادەیەکى نوێ بۆ ناردنى پارەکەی بەغداد ڕاگەیەندرا

ئەندامێکى پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەكەی بەغداد بۆ هەرێم دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو". 

شوان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەم مانگە دابەشكردنی مووچە لە عێراق دواكەوتووە و چاوەڕواندەكرێت ناردنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم بكەوێتە هەفتەی داهاتووەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەمواری یاسای بودجە لە پەرلەمان پەسەند دەکرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا "وەزارەتی دارایی عێراق بیانوو بە هەرێمی كوردستان دەگرێت". 

پێشتریش دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە هیچ شتێكی نامۆ و نایاسایی لەناو لیستی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمدا نییە. 


PM:02:33:25/01/2024