هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق دواخرا

کەمێک پێش ئێستا پەرلەمانی عێراق هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێی لە بەرنامەی کار لابرد، تا ئەو سکاڵانەى تۆمارکراون و لە دادگای فیدراڵی یەکلای دەکرێنەوە. 

بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا بڕگەی یەکەمی کارنامەی خۆی (هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران) دوابخات تا ئەوکاتەی داوای یاساییەکان لە لایەن دادگای فیدراڵیەوە یەکلایی دەکرێنەوە". 

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا ئەمڕۆ شەممە دانیشتنێک ئەنجام بدات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ جێگرتنەوەی محەمەد حەلبوسی.


PM:02:18:27/01/2024