ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت" لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەرانەوە، بڕیاردراوە لە بەغداد لیژنەیەکی بەدواداچوون پێکبهێنرێت".
نه‌رمین مه‌عروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕایگەیاندووە" له به‌رده‌وامی پێداگری و هه‌وڵه‌كانمان بۆ زامنكردنی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت مووچه‌ی (فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی) له یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی فیدڕاڵی و چاره‌سه‌ری ریشه‌ی بۆ پرسی مووچه له هه‌مواری یاسای بودجه، بڕیاردراوە له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاردراوه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، به مه‌به‌ستی به دواداچوون و پێشكه‌شكردنی راپۆرتێكی به‌په‌له له‌باره‌ی رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ بۆ خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، به تایبه‌تی له دوای بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به ته‌رخانكردنی بڕی (٦١٨) ملیار دینار بۆ مووچه‌ی مانگی (كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤، ئاستی جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كانی سه‌ر هه‌رێم له یاسای بودجه.