سلێمانی.. بەهۆی تیژڕەوییەوە سێ کەس بوونە قوربانی

ئەمشەو دووشەممە لە ئەنجامی تیژڕەوی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە سنووری پارێزگای سلێمانی گەنجێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، کەمێک پێش ئێستا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمشەو لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی سەرەکی (راپەڕین ـ ناوشار) کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، هۆکاری سەرەکی رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تیژڕەوی و لە دەستدانی کۆنترۆڵ لە لایەن شۆفێری ئوتومبیلی جۆری نیسان پیک ئەپەکەدا دوای ئەوەی کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و دەپەڕێتەوە سەر شەقامی بەرامبەر و خۆی دەکێشێت بە دوو ئوتومبیلی دیکە. 

لای خۆشیەوە سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی (١٢٢) دەڵێت" لە رووداوەکەدا گەنجێکی تەمەن (١٧) ساڵان گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە، بریندارەکانیش بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون". 

هەر ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکی (کەرکوک – بەغداد) لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. 


PM:11:00:29/01/2024