لە کەرکوک ئاگر لە بینای خوێندنگه‌ و قوتابخانه‌یه‌ك کەوتەوە

ئەمڕۆ ئاگر لە قوتابخانە و خوێندنگەیەکی شاری کەرکوک کەوتەوە و تائێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كه‌ركوك، ڕایگەیاندووە" به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگر لە بینایه‌كی خوێندن كه‌ دوو ده‌وامی قوتابخانه‌ی رێبازی سه‌ره‌تایی و خوێندنگه‌ی راستی كوڕانی ئاماده‌یی تێدایه‌ کەوتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگرەکە لە ژووری بەڕێوەبەری خوێندنگەکە کەوتووەتەوە و توانراوە کۆنتڕۆڵبکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستیپێکردووە و تا ئێستاش ئەنجامی ڕووداوەکە ڕانەگەیەندراوە.


PM:12:18:31/01/2024