بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە سنووری پارێزگای دهۆک دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی (کەڵەک – موسڵ) لە نزیک گوندی نازمیە روویداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە کە لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
ئازاد تەها وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک لە ڕاگەیەندراوەکەدا لەبارەی هۆکاری رووداوەکە و بارودۆخی تەندروستی بریندارەکان، هیچ زانیارییەکی ڕانەگەیاندووە.