راوێژکارێکی دیکەی سەربازی ئێران لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢ی شووباتی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشقی پایتەختی سوریا، راوێژکارێکی دیکەی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.

كەناڵی ئاڕتی ڕووسی لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازی سووریا ڕایگەیاندووە" بەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل لە ڕێگەی مووشەكەوە لە بەرزاییەكانی جۆلان چەند خاڵێكی سەربازی لە باشووری دیمەشقی پایتخەتی سوریا کرد ئامانج". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سیستەمی بەرگری سووریا وەڵامی هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل داوەتەوە و سەرجەم مووشەکەکانی ئیسرائیلیان خستووەتەخوارەوە. 

هەروەها لای خۆشیەوە ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی سەربازی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، راوێژکارێکی سەربازی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هێرشێکەدا کوژراوە. 


PM:02:20:02/02/2024