بەفرو بارانبارینی مانگی شوبات راگەیەندرا


کەشناسێکی هەرێم پێشبینی دەکات کە لە مانگی شوباتدا لە ناوچەکانی دهۆک و هەولێر و سلێمانی و باکوری ئەو شارانە باران زیاتر ببارێت و ناوبەناو بەفریش ببارێت، بەڵام لە ناوچەکانی گەرمیان لە مانگی کانوونی دووەم کەمتر دەبارێت.

ئاراس جەبار پسپۆری بواری کەشناسی پێشبینی  مانگانەی CFSv2ی ئەمریکی بۆ بارانبارین و پلەی گەرمی ئەم مانگە بەم شێوەیە لەناوچەکانی رۆژھەڵاتی ناوەراستدا و بەگشتی ھەرێمی کوردستان بەم شێووەیە لەسەر هەرێم رادەگەیەنێت" ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانی پارێزگای ھەولێر و دھۆک و ئیدارەی راپەرین و سلێمانی و ھەڵەبجە بارانیان بەرێژەیەکی کەم زیاتر ئەبێت لە ئاست تێکرایەکان واتا باش ئەبێت".

لەبارەی سنوری گەرمیانەوە، ئەو کەشناسە باس لەوە دەکات کە ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک بارانیان بەرێژەیەکی کەم کەمتر ئەبێت لە ئاست تێکرایەکان، واتا ھاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو بارانبارینەکان لەم ناوچانەدا لاواز ئەبن .

ئەو کەشناسە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پلەکانی گەرماش لەم مانگە پێشبینی ئەکرێت زۆربەی رۆژەکان لەسەروو تێکرایەکانی تۆمار بکرێت و گەرمتر بێت لەمانگی ڕابردوو، بەشێوەیەکی گشتی مانگی ڕابردوو یەکێک بوو لەمانگە گەرمەکان لەتەواوی ناوچەکەدا کە وەک پێویست بەفر بارین و سەرما نەبوو بەراورد بەھەمان ماوەش لە زستانی ساڵانی ڕابردوودا کەمترین بەفر باریوە لەناوچە شاخاویەکانی ھەرێمی کوردستان.

ئاراس جەبار نەخشەیەکی بارانبارینیشی بڵاوکردۆتەوە کە بەو شێوەیە باسی دەکات کە رەنگی سەوزی سەر نەخشەکە بەگوێرەی تێری رەنگەکە ئاماژەیە بۆ بارانی زیاتر لە نۆرماڵ .

هەرچی رەنگی خاکییە سەرنەخشەکە بەگوێرەی تێری رەنگەکە ئاماژەیە بۆ بارانی کەمتر لە نۆرماڵ.



PM:09:39:02/02/2024