وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکای بۆسەر ئامانجەکانی عێراق و سوریا ئیدانە دەکات و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هێرشانە "ئەمریکا زیاتر لە ناوچەکەدا تێوەدەگلێنێت".
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، رایگەیاند" ئەم هێرشانە پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق، سوریا و یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێشێلکردنی ئاشکرای جاڕنامەی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکانە".
کەنعانی ئەو هێرشانەی بە" کردەوەی سەرگەردانانە و هەڵەیەکی ستراتیژی دیکەی حکومەتی ئەمریکا ناو دەبات، کە جگە لە پەرەسەندنی گرژی و ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا هیچ ئەنجامێکی دیکەی نابێت".
درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزەكانی ئەمریكا (٨٥) هێرشی ئاسمانییان لە عێراق و سوریا دەستپێکرد و شوێنەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گروپە میلیشیاکانی نزیکیان کردە ئامانج.