"داعش یەکەم باڵوێزخانەی دیپلۆماسی لەتورکیادا کردەوە"

‌سەرۆک کۆماری تورکیا
بەشێک لەڕاگەیاندنەکانی تورکیاو عێراق بڵاویان کردۆتەوە، گروپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، باڵوێزخانەی دیپلۆماسی لەئیستەنبوڵ کردۆتەوە. ئەبو عومەر ئەلتونسی بەرپرسی پەوەندیەکانی دەرەوی ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیەیاندوە، لەئێستادا ئەوان یەکەم  باڵوێزخانەی خۆیان لەو ووڵاتێکی دۆستی وەک تورکیا کردۆتەوە.

بەریتانیا، كاوەڕەش:

بەپێی سەرچاوەکانی ڕۆژنامەی (Daily Aydinlik) تورکی، خزمەتگوزاریەکان لەو باڵوێزخانەدا بۆ ڕێکخستن و هاوکاریکردنی گروپی داعشە،  لەڕووی پارە کۆکردنەوە و ئەوانەی داخوازن بچنە ناو داعش لەتورکیادا، یاخود هاوکاری کردنی بریندارەکانی  داعش لەنەخۆشخانەکانی تورکیا. سەرۆک وەزیرانی تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، بەتوندی ئەوئەو هەواڵ و دۆنگۆیانەی ڕەتدەکاتەوە، لەهەمبەر هاوکاری ووڵاتەکەی بۆ ئەو گروپە، وەک ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندوە.  لەهەمان کاتدا چەند سەرچاوەیەکی فەرمی نێو دەسەڵاتدارانی تورکیا کەناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە، پەیوەندی دیپلۆماسی نێوان تورکیاو داعش پشتڕاست دەکەنەوە.

 ڕۆژنامە تورکیەکە نوسیویەتی، بونی ئەو باڵوێزخانەیە لەزمانی ئەبو عومەر تونسیەوە بڵاو کراوەتەوە. لەلایەکی دیکەوە لەسەر یەکێک لەئەکاونتەکانی تویتەر، ناونیشان و چۆنیەتی پەیوەندی کردن بەو باڵوێزخانەیە لەئیستەنبوڵ بڵاوکراوەتەوە، بەپێی ڕۆژنامەی Daily Aydinlik گومانەکان لەسەر هاوکاری تورکیا بۆ داعش تا دێت زیاتر  دەبن، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیشدا، جۆی بایدن جێگری سەرۆک ئۆباما لەئەمەریکاوە لەمەوەی چەند رۆژی رابردودا تورکیای تۆمەتبارکرد.

ڕۆژنامەکانی بەریتانیاش بڵاویانکردۆتەوە، دەسەڵاتدارانی لەندەن، داوای ڕوونکردنەوە دەکەن، لەبارەی چۆنیەتی گەڕانەوەی بارمتە تورکەکان و ئازاد کردنی ژمارەیەک زیندانیکراوی داعش کەلەنێویاندا دووکەسیان هەڵگری ڕەگەزنامەی بەریتانی بوون.



PM:03:31:09/10/2014