کەمێک پێش ئێستا حزبی شیوعی کوردستان، بۆ پاڵپشتی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی لە هەولێر گردبوونەوە.
یەپێى زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە حزبی شیوعی کوردستان بۆ پشتگیریكردن له داواكاریەکانی مامۆستایان و فهرمانبهرانی ناڕازی له شاری ههولێر خۆپیشاندان و نارەزایەتییان ئەنجامدا.
لە خۆپیشاندان و گردبونهوهكهدا هێزێكی ئهمنی له دهوروبهری خۆپیشاندەران بڵاوهپێكراوه، بەڵام تا ئێستاش خۆپیشاندانهكه بهردهوامه و داوای دابینکردنی مووچهی فهرمانبهر و مامۆستایان له كاتی خۆیدا دەکەن، هاوکات داوای گێڕانەوەی پاشەکەوت و پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەکەن.
هەرچەندە دوێنێ مووچە دابەشکرا، بەڵام لە شاری سلێمانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان و فەرمانبەران بەڕێوەچوو، بڕیارە ئەمڕۆش بۆجارێکی دیکە خۆپیشاندان و نارەزایەتی لە شار و شارۆچکەکان ئەنجامبدرێت.