شارەوانی هەرێم لەبارەی دانەوەی قەرزی ئاو هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

وەزارەتی شارەوانی هەرێم رایدەگەیەنێت" داشکاندنی قەرزی هاوبەشانی ئاو تا مانگی ئازار بەردەوام دەبێت". 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند" لە ساڵی رابردوودا، لە بەرژەوەندی گشتی و بە رەچاوکردنی دۆخی دارایی هاوڵاتییان، لەسەر داوای وەزارەتەکەمان بڕیاردرا بە لێخۆشبوون و داشکاندنی (١٥%) بۆ دانەوەی قەرزی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە تەنها بۆ ماوەی سێ مانگ بوو و هێشتا کاری پێدەکرێت، لە ئێستاوە تاوەکو رێکەوتی ١٠ی ئازار هاوبەشانی ئاو دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو بکەن و مامەڵەی سوودمەندبوون پێشکەشبکەن.


PM:01:45:05/02/2024