بە هۆی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رەتکردنەوەی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە ، سەرلەنوێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٩ دۆلار و ٦٥ سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٩ دۆلار و ١٥ سەنت بوو.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی ئەمریکیش بەرەو هەڵکشان دەچێت و نرخی بەرمیلێک گەیشتە ٧٤ و ١٩ سەنتە. لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ٨٦ سەنت بوو.
بە هۆی بەردەوامبوونی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ورەتکردنەوەی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیل و هەڕەشەی حووسییەکان لەسەر جموجوڵی کەشتییەکان لە دەریای سووردا، نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە و لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە نرخی هەر بەرمیلێك زیاتر لە سێ دۆلار بەرزبووەتەوە.