دەربەندیخان.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا دووکەس گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەبەردەم تۆنێلی دەربەندیخان دوو کەس گیانیان لەدەستدا، لە ماوەی یەک هەفتەدا ٤ کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەم رێگەیە لەدەستداوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند" بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان دوو کەس گیانیان لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەو دووکەسە بەڕەگەز عەرەبن و شۆفێرو سەرنشینی بارهەڵگرەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر ئەم هەفتەیە رۆژی دووشەممە لە روداوێکی سەختی هاتوچۆدا لە نێوان پیک ئەپێک و بارهەڵگرێکدا لەسەر رێگای (دەربەندیخان – گوندی سیارە) هەشت کەس بونە قوربانی و دوو سەرنشینی پیک ئەپەکە دەستبەجێ گیاناین لەدەستدا، بەمەش لەماوەی یەک هەفتەدا ٤ کەس لەم رێگەیە بەهۆی رووداوی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە.



AM:11:56:08/02/2024