لە سوریا میلیشیاکان و ئەمەریکا بۆردومانی یەکتر دەکەن

ئەمشەو هەینی ٩ ی شوبات جارێکی تر میلیشیاکانی سەر بە ئێران بۆردومانی بنکەی هێزەکانی ئەمەریکایان لە سوریا کردو، درۆنەکانی ئەمەریکاش وەڵامیان دانەوە.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، ئەمشەو هەینی رایگەیاند کە بە سێ مووشەک هێرشکراوەتە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمەریکا لە کۆنیکۆ لە دێزوور، تا ئێستا زیانەکان نەزنراوە.

هەر ئەمشەو درۆنێک کە گومان دەکەن ئەمەریکی بێت بۆردومانی بنکەی سکریەی لە ئەبو کەمال لە رۆژهەلآتی دێرزور کرد کە بنکەیەکی ئێران و میلیشیاکانی ئێرانە.

کەمێکیش لەمەوبەر ژمارەیەک لە سوپای پاسداران لە سوریا ژەهرخواردوو کراون و ژمارەیەکیان باری تەندروستیان خراپە.

لەلایەکی ترەوە فڕۆکەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە بۆردومانکردنی بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئێران لە سوریا. 



PM:11:05:09/02/2024