ئەمڕۆ شەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئه‌ندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانی، وەک جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا دیاریکرد.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا متمانەی خۆی بە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان سیروان ڕۆژبەیانی، وەک جێگری یەکەمی پارێزگار نوێکردەوە.
ئەمەش لە میانی دانیشتنێکی ئەنجومەندا هات کە ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەچوو.
هەروەها عومه‌ر نامیق له فراكسیۆنی هه‌ویه‌ی وه‌ته‌نی به جێگری دووه‌می پارێزگار هه‌ڵبژێردرا.
بەپێی ئامارێکی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كۆی گشتی ده‌نگه‌كان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ٩٠٦ هه‌زار و ٢٩٤ ده‌نگ بووە و به‌سه‌ر (٢٩) كورسیدا دابه‌شده‌كرێت و (١٩) كورسی بۆ پیاوان و حه‌وت كورسی بۆ ئافره‌تان و سێ كورسیش بۆ كۆتای پێكهاته‌كان ده‌بێت.