راپۆرتەکان:پاریس سانجێرمان بە مووچەیەکی گەورە مباپێ فریو دەدات

ڕۆژنامەی "لۆ پاریسیان"ی فەرەنسی ئاشکرایکردووە،  پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەش بە یاریزانەکەی کیلیان مباپێ کردووە، بە ئامانجی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرز، و دەستبەردارنەبوونی گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانیا.  


بەپێی ڕاپۆرتەکە، مووچەی ساڵانەی مباپێ 80 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.


 لای خۆیەوە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا فیلیپی دیالۆ باسی لە بارودۆخی مباپێ کرد و وتی: هەرچەندە ئێمە بڕیارەکەی مباپێ لە ئێستادا نازانین، بەڵام بێ تاقەتی چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە ئەم بڕیارە سەبارەت بە داهاتووی خۆی بدات، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە چی بڕیارێک دەدات، کاریگەری لەسەر بەشداریکردنی داهاتووی لە جامی ئەوروپا و ڕۆڵی نابێت بەبێ گوێدانە ئەو تیپەی کە ڕەنگە یاری بۆ بکات”.



PM:02:28:10/02/2024