لە ئەنجامی بۆردومانێکی سوپای ئیسرائیلدا لە ناوچەی (دیماس) کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای دیمەشقی پایتەختی سوریا سێ کەسی سەر بە ملیشیاکانی نزیک لە کۆماری ئیسلامی ئێران کوژران.
ڕوانگهی سووری بۆ مافهكانی مرۆڤ، ئەمڕۆ شەممە له بهیاننامهیهكدا بڵاویكردهوه" له بۆردوومانێكی سوپای ئیسرائیلدا بۆسهر کۆمەڵگەیەکی نیستەجێبوون لە ناوچەی (دیماس) سێ كهس كوژران و سێ كهسی دیكهش برینداربوون".
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی ڕوانگەی سوریدا هاتووە" ئهو سێ كهسهی كوژراون سهر به گرووپه میلیشیاكانی نزیک لە کۆماری ئیسلامی ئێرانن".
ناوچەی دیماس ناوچەیەکی نیشتەجێبوونە لە دیمەشقی پایتەختی سووریا و دەکەوێە سەر رێگەی سنووری نێوان (سووریا و لوبنان)، هەروەها بە یەکێک لە ناوچە تایبەتەکانی سوریا دادەنرێت کە زۆربەی بەرپرسە سیاسی و سەربازییەکانی ئەو وڵاتەی تێیدا نیشتەجێن.