سلێمانی.. تەرمی دوو کەس بە کوژراوی دۆزرایەوە

تەرمی دوو کەس لە گەڕەکی قولەڕەیسی سلێمانی دۆزرایەوە و پۆلیسیش دەڵێت" لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە''.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند'' کاتژمێر چواری بەیانی دوێنێ، تەرمی دوو کەس لە گەڕەکی قولەڕەیسی دۆزرایەوە''.

ڕوونیشیکردەوە کە کوژراوەکان عەرەبن و خەڵکی ناوەڕاست و باشووری عێراقن.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.


PM:02:04:11/02/2024