خاڵی ژینا ئەمینی سزای زیاتر لە ٥ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا

خاڵی ژینا ئەمینی سەرجەم سزای ٥ ساڵ و ٤ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندانیی  بەسەردا سەپیندرا.

بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو سەفا عائیلی، خاڵی ژینا ئەمینی کە لە ڕۆژانی نزیک لە ساڵیادی کوژرانی ژینا، لە شاری سەقز و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سەرجەم سزای ٥ ساڵ و ٤ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپیندرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە ناوبراوهەندێک سزای دیکەی وەکوو قەدەغەکردنی چوونە دەرەوە لە ئێران بۆ ماوەی دوو ساڵ و نووسین سەبارەت بەو هێزە حکومییانەی کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادیدا کوژراون بەسەریدا سەپێندراوە.

سەفا عائیلی خاڵی ژینا ئەمینی تەمەنی ٣٠ ساڵە،و لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بە تۆمەتی "بەشداریکردن لە پێکهێنانی باند و گرووپ دژ بە ئاسایشی نیشتمانی" هەروەها بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت" و "بێڕێزیکردن کردن بە خامنەیی" سزای ٥ ساڵ و ٤ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپیندراوە .

هەنگاو بڵاویکردووەتەوە" سەفا عائیلی ڕۆژی سێشەممە (٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، لە ڕەوتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەرکرا و لە ئاکامدا ڕۆژی سێشەممە (١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) دوای تێپەڕکردنی ٤٢ ڕۆژ دەستبەسەرکران و بەدانانی بارمتەی یەک ملیار و دووسەد ملیۆن تمەنی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازادکرا".



PM:04:13:11/02/2024