خوێندنی باڵا سێ پۆست لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت" سێ پۆست لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ جاری دووەم رادەگەیەندرێت و ئارەزوومەندان دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن". 

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەرێم، ئەمشەو یەکشەممە لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند" لە چوارچێوەى رێنماییەکاندا سێ پۆست لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بۆ جارى دووەم رادەگەیەنین، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت". 

پۆستەکان:

1. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندکاران.
2. راگرى کۆلێژى تەکنیکى ئەندازیارى.
3. راگرى پەیمانگەى تەکنیکى کۆیە.

مەرجەکان:

     یەکەم: مەرجەکان بۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندکاران و پۆستى راگرى کۆلێژى تەکنیکى ئەندازیارى:

1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
2. نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3. خزمەتى زانکۆیی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.
     دووەم: مەرجەکان بۆ راگرى پەیمانگەى تەکنیکى کۆیە:
1. هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر یان دکتۆرابێت و نازناوى زانستى لە (مامۆستا) کەمتر نەبێت.
2. خزمەتى زانکۆیی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینیەکان:

1- ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
2- زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
3- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى راژە و یەکەمین فەرمانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى و لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکانی و کارتی نیشتیمانی یاخود ناسنامەى بارى شارستانی، کۆتایی دەوامی رێکەوتى (2024/2/21) رۆژى (چوارشەممە) دەبێت.

- پێویستە پوختەى راژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسندکرابێت


PM:10:22:11/02/2024